بێ کارەبایی راکێشانی موچەی لە ATM ەکانی ھەڵەبجە وەستاندووە
+964
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
لەگەڵ ھاتنی مووچەدا بێ کارەبایی ئەم ماوەیە کێشەیەکی دیکەشی دەرخستووە، ئەویش نەبوونی کارەبایە لە بەشێک لە ATM ەکان، بەو ھۆیەشەوە موچەخۆران ناتوانن موچەکانیان وەربگرن.
رزگار مەحموود، فەرمانبەرێکە لە بەردەم یەکێک لە ATM ەکاندا بە 964ی وت:” لە کاتژمێر ھەشت و نیوەوە ھاتووم بەڵام ھێشتا موچەم وەرنەگرتووە، چونکە کارەبا نییە، زۆرکەسیش لێرەبوون و گەڕانەوە بە دەستی بەتاڵ بەم بێ پارەییە، بەرەبەری جەژنە و مەعقول نییە ئەو خەڵکە بەو شێوەیە بگەڕێنەوە”.
بە وتەی رزگار مەحمود، بەشێکی خەڵک چوونەتە نووسینگەکانی ناو شار بۆ ئەوەی لەوێ موچەکانیان وەربگرن، بەڵام ئەوێش قەرەباڵغە و ئاوا ئاسان ناتوانی موچە وەرگریت، داواشی لە حکومەت کرد بەزووترین کات چارەسەرێک بۆ ئەم گرفتە بدۆزنەوە.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەی مانگی دووە، خانەنشینان و بەشێک لە فەرمانبەران ئەمڕۆ موچە وەردەگرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا