ساڵیادی هەڵەبجە، ئەنفال لە بۆنەکانە
عێراق رۆژی 16 ی ئاداری کردە پشووی فەرمی
964+
فەرهاد حەسەن
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە کە رۆژی دووشەممە 16.3.2026 پشووی فەرمییە، لە سەرجەم وەزارەت، دامەزراوەکانی دەوڵەت و هەموو پارێزگاکانی وڵاتەکەی.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەم پشووە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی ئەو تاوانە دڕندانەی کە رژێمی بەعسی سەدام، دەرهەق بە گەلی عێراق ئەنجامی داون، کە کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بەکۆمەڵەکان، راپەڕینی شەعبانییە، تیرۆرکردنی زانایان و بەئامانجگرتنی پارتە سیاسییەکان، دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارە حکومەتی عێراق، پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (1/ یەکەم/ ل) لە یاسای پشووە فەرمییەکان، ژمارە 12ی ساڵی 2024 دەرکراوە.