سەندیکا: پڕۆژەکان سەلامەت نین

لە سلێمانی کرێکارێک دوای سێ کاتژمێر لە گیان لەدەستدانی پێی زانراوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی کرێکارێک دوای سێ کاتژمێر لە گیان لەدەستدانی پێی زانراوە، سەندیکای کرێکارانیش گلەیی و گازەندەی زۆری هەیە کە پڕۆژەکان بە هیچ شێوەیەک سەلامەت نین و کەموکوڕییەکانیشیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیاندووە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

کرێکارەکە خەڵکی شاری موسڵ و بەرەگەز عەرەب و تەمەن 20 ساڵە.

عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، بە 964ی وت هیچ سەلامەتییەک لە پڕۆژەکندا نییە و کە سەردانی شوێنی رووداوەکەشیان کردووە ناسەلامەتیان لە پڕۆژەکەدا بینیوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا