تەلەفۆن بۆ پزیشکیان کرا

داواکرا ئێران گەرووی هورمز بکاتە و هێرش نەکاتە سەر دراوسێیەکانی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئێران، داوای کرد گەرووی هورمز بکرێتەوە و چیتریش هێرش نەکەنە سەر وڵاتانی دراوسێی ئێران.

ئیمانوێل ماکرۆن لە سۆشیال میدیا پۆستی کردووە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوە کردووە، داوای لە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە، رێڕەوی گەرووی هورمز چیتر بە داخراوی نەمێنێتەوە، هەروەها داوای دڵنیایی کردووە لە سەلامەتی و گەڕانەوەی هەردوو هاوڵاتی فەرەنسی (سیسێل کۆلەر و جاک پاریس) کە ئێستا لە باڵیۆزخانەی فەرەنسادان لە تاران.

سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: داوامان کرد دەستبەجێ هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە رابگیرێت و چیتر هێرش نەکرێت.

هەروەها ئەوەشی باس کردووە، “چارەسەری دیپلۆماسی ئێستا پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارودۆخە و وەستاندنی پەرەسەندنەکان و پاراستنی ئاشتیی جیهانی”.

بەپێی میدیا جیهانییەکان، سەرۆکی فەرەنسا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ راگرتنی شەڕ دەستپێکردووە و هەر ئەمڕۆ پەیوەندی بە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپیش کردووە.

نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن: نابێ شەڕەکە فراوان ببێت

نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن: نابێ شەڕەکە فراوان ببێت