قالیباف بۆ ترەمپ: تەسلیم نابین و تا کۆتایی دەجەنگین
"ئەگەر قاچ بخەنە ناو وڵاتەکەمان خراپتان بەسەردێت"
قالیباف بۆ ترەمپ: تەسلیم نابین و تا کۆتایی دەجەنگین
964+
شۆڕش قادری
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت، هەرگیز تەسلیم نابن و تا کۆتایی دەجەنگن.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی وتووە، “ئێمە شەڕخواز نین و لەم شەڕەشدا دەستپێشخەر نەبووین، بەڵام با ترەمپ بزانێ کە هەرگیز تەسلیم نابین و تا کۆتایی ئازایانە و بوێرانە دەجەنگین”.
سەبارەت بە دەنگۆی ناردنی هێزی تایبەتی ئەمریکا بۆ ناوخۆی ئێران، قالیباف دەڵێت، “لە عێراق بینیمان کاتێک ئەمریکییەکان بە هەلیکۆپتەر دابەزین، چیان بەسەرهات و بەبارمەتە گیران، خۆیشیان دەزانن ئەگەر قاچ بخەنەناو خاکی وڵاتەکەمان، خەڵکی ئێران چیان بەسەردێنێت”.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار داوای تەسلیمبوون و خۆبەدەستەوەدانی کاربەدەستدانی ئێران کردووە و ئەمڕۆش لە لێداونێکیدا بۆ کەناڵی ئەی بی سی، سەبارەت بە ئەگەری ناردنی هێزی تایبەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران، وتی، “هەموو بژاردەیەک لەسەر مێزە”.