خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ ببینە

ناسنامه‌ی ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان ئاشكرا بوون

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12.3.2023 گه‌ڕی 16 و پێش كۆتایی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان له‌ تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام یاریی لووتكه‌ سبه‌ی ده‌كرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 16ی راگه‌یاند، كه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان ئه‌مڕۆ ئێواره‌ كاتژمێر 15:00 به‌ڕێوه‌ده‌چن.

به‌ڵام یاریی لووتكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و رانیه‌ ده‌كرێت، كه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌ پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه‌ن.

له‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستاندا 18 یانه‌ به‌شدارن، دوو یانه‌ بۆ پله‌ نایاب سه‌رده‌كه‌ون، دوو یانه‌ش بۆ پله‌ دوو داده‌به‌زن.

له‌ خولی پله‌ یه‌كدا یانه‌كانی هه‌ولێر، رانیه‌، سلێمانی و رزگاری و تا راده‌یه‌ك بازیان، ركابه‌ری له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ پله‌ نایاب ده‌كه‌ن.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ: 
بازیان – پیشه‌سازی
شۆرجه‌ – برادۆست
كۆیه‌ – بروسك
زانكۆی جیهان – هه‌ڵۆ
خانه‌قین – سلێمانی
بابان – قه‌ڵادزێ
سێمێل – خاك
سبه‌ی دووشه‌ممه‌ “هه‌ولێر – رانیه‌”.