باسی ئەزموون دەکات
عه‌بدولقادر حوسێن بۆچی نه‌بووه راهێنه‌ری هه‌ولێر؟
964+
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
راهێنه‌ر عه‌بدولقادر حوسێن له لێدوانێكی تایبه‌تدا به تۆڕی 964 هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی پۆستی راهێنه‌ری هه‌میشه‌یی یانه‌ی هه‌ولێری ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا هیچ رێكه‌وتنێكی بۆ ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ یانه‌كه نه‌بووه.
عه‌بدولقادر حوسێن ئه‌م وه‌رزه وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر له یانه‌ی هه‌ولێر كار ده‌كات، چه‌ند یارییه‌كیش وه‌ك راهێنه‌ری سه‌ره‌كی به شێوه‌ی كاتی به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام جارێكی دیكه و دوای هاتنی راهێنه‌ر عه‌باس عوبێد، بووه‌وه یاریده‌ده‌ر.
عه‌بدولقادر حوسێن، كه به مامۆستا قادر ناسراوه، بۆ تۆڕی 964 وتی، هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نه‌بووه تا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ببێته راهێنه‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پێویستی به ئه‌زموونی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركێكی وا گه‌وره له ئه‌ستۆ بگرێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا