ئاشتییەکى بەردەواممان دەوێت

پزیشکیان:سورین لەسەر پاراستنى شکۆ و دەسەڵاتى خۆمان

964+

وریا فەتاح

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە نوێترین پەیامیدا وەڵامی ئەو وڵاتانەی دایەوە کە دەیانەوێت نێوەندگیری بکەن و رایگەیاند، وڵاتەکەی سوورە لەسەر پاراستنی شکۆ و دەسەڵاتی خۆی.

لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک وڵات دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ نێوەندگیری، بەڵام وتی: “وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان روونە؛ ئێمە پابەندین بە ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، بەڵام لە بەرگری لە شکۆ و دەسەڵاتی وڵاتەکەمان، دوودڵ نین.”

سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردەوە کە نێوەندگیرییەکان دەبێت روو لەو لایەنانە بن کە دەستیان بەم شەڕە کردووە، وەک دەڵێت،”پێویستە نێوەندگیرەکان قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە بە کەم سەیرکردنی گەلی ئێران، ئاگری جەنگیان خۆش کرد.”

ئەم لێدوانانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو ئاگرێکی گەورەی جەنگدایە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بەردەوامن، بەڵام تاران سووربوونی خۆی لەسەر بەردەوامیی بەرگری پیشان دەدات.