تەنگژەی باکۆ و تاران گەیشتە لوتکە

 ئازەربایجان دیپلۆماتکارەکانی لە ئێران کشاندەوە

964+

وریا فەتاح

حکومەتی ئازەربایجان بڕیاریدا سەرجەم دیپلۆماتکارەکانی لە ئێران بکشێنێتەوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە تاران لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردە سەر باکۆ و گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتە قۆناغێکی مەترسیدار.

رۆژی پێنجشەممە، گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات دوای ئەوە سەریهەڵدا کە چەند درۆنێکی ئێرانی لە ناوچەی (ناخچیڤان)ی ئازەربایجان کەوتنە خوارەوە، کە ناوچەیەکی هاوسنوورە لەگەڵ ئێران. ئەم رووداوە باکۆی ناچار کردووە هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازیی بکات.

ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا رایگەیاند:

وڵاتەکەی بێدەنگ نابێت بەرامبەر ئەوەی ناوی برد بە “کردەوەیەکی تیرۆریستی و دەستدرێژییەکی بێ پاساو”.
فەرمانی بە هێزە چەکدارەکان کردووە لە ئامادەباشی تەواودا بن بۆ “تۆڵەکردنەوەی گونجاو”.
جەختی کردەوە کە ئازەربایجان ئامادەیە هێزی خۆی نیشانی هەر لایەنێکی دوژمنکار بدات.
ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەناو جەنگێکی گەورەدایە و کشانەوەی دیپلۆماتکارەکان وەک ئاماژەیەک بۆ پچڕانی پەیوەندییەکان و ئەگەری هەڵگیرسانی بەرەیەکی نوێی شەڕ لە نێوان باکۆ و تاران دەبینرێت.

حەوتەمین رۆژى جەنگ؛ تاران و بەیروت لەژێر بۆردوماندان

حەوتەمین رۆژى جەنگ؛ تاران و بەیروت لەژێر بۆردوماندان