لە کۆڕەک کەوتووەتە خوارەوە
دیسان درۆن؛ دەنگێکی بەهێز لە سنووری قەزای رواندز و خەلیفان بیسترا
964+
ئاکام غەفور- خەلیفان
جارێکی تر دەنگی درۆن و دواتر تەقینەوەیەکی گەورە لە رواندز و خەلیفان بیستراوە، شایەتحاڵێکیش بە 964ــی راگەیاند، کە رووناکی و دوکەڵیان لە چیای کۆڕەک بینیوە بەرزدەبێتەوە.
سەرچاوەیەک لە هێزەئەمنیەکانی سنوورەکە بە 964ـی وت،” بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان درۆن بووە لەسەر چیاکە کەوتوەتە خوارەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێش لە خەلیفان و دۆڵى ئالانە دەنگى درۆن بیسترا و دواترە سەرچاوەیەکى ئەمنیى بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە کە دەنگە بەهێزەکە کەوتنە خوارەوەی درۆن بووە، لە چیای کۆڕەک.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح