دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
48 بەرپرسی ئێرانی كوژراون
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر هێرشمان نه‌كردایه ئێران ده‌بووه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئه‌مڕۆ یەکشەممە 3.1.2026 رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستپێنەکردایە، ئێران لە ماوەی دوو هەفتەدا چەکی ئەتۆمی دەبوو.
تره‌مپ سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە فۆکس نیوزی وت: “ئەگەر ئێمە ئەوەمان نەکردبا، ئێرانییەکان لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو ده‌بوونه خاوه‌نی چەکی ئەتۆمی، دواتر هیچ کام لەمانە نەدەکرا”.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، “نیگەرانی نییە لە نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی لەسەر گەرووی هورمز”، روونیشیکردەوە “ئەمریکا دەزانێت چەند ئامانج ماوە”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند کە “48 بەرپرسی ئێرانی لە هێرشەکانی ئەمریکادا کوژراون”.
وتیشی: “لە هیچ شتێک نیگەران نیم، تەنیا ئەوە دەکەم کە راستە، لە کۆتاییدا هەموو شتێک بە باشی دەردەچێت”.
له رۆژی 28ی شوباته‌وه ئه‌مریكا و ئیسرائیل هێرشی چڕ‌وپڕیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.