دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد تره‌مپ
ئەمریكا كه‌مێك پێش ئێستا هێرشێكی جه‌نگیی گه‌وره‌ی له ناو ئێران ده‌ستپێكرد
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا كه‌مێك پێش ئێستا هێرشێكی جه‌نگیی گه‌وره‌ی له ناو ئێران ده‌ستپێكرد.
دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی تروس سۆشیال ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌مریكا هێرشی فراوانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكرد.
وتیشی، مووشه‌كه‌كانی ئێران له‌ناوده‌به‌ین، كه په‌ره‌یان پێداوه و هه‌روه‌ها كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانیشیان له‌ناوده‌به‌ین.
هه‌روه‌ها وتی، سوپای ئه‌مریكا هێرشی گه‌وره ده‌كاته سه‌ر ئێران و به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیاده‌بین ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی نییه.
هاوکات رۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسیویەتی، ئەم بەیانییە دەیان هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجامدراون، هێرشەکانی لەلایەن ئەو فڕۆکە ئەمریکییانەوە بوون، کە لە بنکەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانەوە فڕیون.
به گشتی قسه‌كانی تره‌مپ ئه‌مانه بوون:
بەشێک لە قسەکانی ترەمپ لەبارەی هێرشەکی سەر ئێران- پرۆسەیەکی سەربازی گەورەو فراوانمان بۆ سەر ئێران دەست پێ‌کرد
– رژێمی ئێرانی دەستەیەکی خراپەکارو توندوتیژن
– رژێمی ئێران 47 ساڵە دروشمی ”مەرگ بۆ ئەمەریکا” دەڵێتەوە
– رژێمی ئێران چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر هاوڵاتیان و سەربازانی ئەمەریکا
– جارێکی تر دەیڵێمەوە: بە هیچ شێوەیە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم
– ئێران موشەکی درێژمەودای هەیەو ئێمەش لەناوی دەبەین
– ئێران دەیویست موشەکی وەها دروست بکات بگاتە ئەمەریکا
– هێزەکانی سەر بە ئێران چەندین جار ئەمەریکییەکانیان کردووەتە ئامانج
– رژێمی ئێران تیرۆریستەو دەستی لێ ناپارێزین
– ئامانجی ئێمە پاراستنی گەلی ئەمەریکاو نەهێشتنی مەترسییەکانی ئێرانە
– ئێران دەوڵەتی ژمارەیە یەکە لە پاڵپشتی تیرۆر
– رژێمی ئێران لە لوبنان و عێراق و یەمەن راهێنانی بە تیرۆریستان دەکرد
– هاوینی رابردوو ئێرانمان ئاگادار کردەوە بیر لە پرۆگرامی ئەتۆمی نەکاتەوە و چەندین جار هەوڵماندا لەگەڵیان رێک بکەوین
– هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین
– نابێت ئێمەو هاوپەیمانەکانمان مەترسی ئێرانیان لەسەر بمێنێت