ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه له تاران بیسترا
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل: هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌مێك پێش ئێستا ئاژانسی هه‌واڵی ئێران، ئێرنا رایگه‌یاند، ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه له تاران بیستراوه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكرد.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هێرشه‌كه به‌پارێز بووه.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی ئێرانیش، هێشتا هیچ رووینه‌داوه، به‌ڵام میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، قوتابخانه‌كان له ئیسرائیل داخراون و داوا له هاوڵاتیان كراوه له ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
ئاژانسی فارس نیوز لای خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه: مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل به‌ر شه‌قامی جامیعه و شه‌قامی جمهوری له تاران كه‌وتوون.
نوێكرایه‌وه: 9:40
تۆڕی سكای نیوز: ئاسمانی ئیسرائیل داخراوه.
هه‌روه‌ها میدیا جیهانییه‌كانیش رایانگه‌یاند، ئاسمانی ئێران داخراوه، به‌ڵام به‌پێی فلای رادار، هێشتا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له ئاسمانی ئێران ده‌بینرێن.
ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، دوای سێ گه‌ڕی گفتوگۆی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا دێت، كه تا ئێستا نه‌گه‌یشتوون به رێككه‌وتن، بڕیاریش بوو دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا گفتوگۆی ته‌كنیكی بكه‌ن، به‌ڵام تازه پێناچێت بكرێت.