لە ئێستاوە بۆ وەرزی هاوین ئامادەکاری دەکرێت

“ئەمساڵ خورماتوو – کفری کێشەی ئاوی خواردنەوەیان نابێت”

+964
سیروان خورشید – خورماتوو

دوو تیمی ئەندازیاری بەشی کارەبا و ئاو لە سەڵاحەدینەوە هاتوونەتە خورماتوو، بۆ ئەوەی کێشەی پیسبوونی ئاوی پڕۆژەکە و کێشەی کارەبا بۆ هەردوو قەزای خورماتوو – کفری چارەسەر بکەن، هه‌روه‌ها دەیان هێڵی سەرپێچی کارەباش لەسەر پڕۆژەئاوی قەزای خورماتوو لابران.

ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی خورماتوو بە 964ـی وت، “ئامانج لەم هەڵمەتە بۆ ئەوەیە، کە چیتر خەڵکی قەزاکە دووچاری کێشەی پیسبوون و بۆنی ناخۆشی ئاو نەبنەوە، کە ساڵانێکە بەدەست ئەو گرفتەوە دەناڵێنن و لە ئێستاوە سەرجەم ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە و دەمانەوێت کێشە و گرفتەکانی چارەسەر بکەین.

وتیشی، جگە لەو هەڵمەتە، لیژنەیەکی تایبەت بە سەرپێچی سەر هێڵەکانی کارەبای سەر پڕۆژەئاوی هەردووو قەزای خورماتوو  و کفری تەرخان کراوە، لەمڕۆوە دەستیان کردووە بە لابردن و پچڕاندنی ئەو تۆڕانەی کە بە سەرپێچی دراون لە ستوونەکانی بەشی کارەبای پڕۆژەئاوەکە، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەدەست کێشەی کارەباوە دەناڵێنین و بەمەش تەواوی کێشەکان چارەسەر دەبن و چیتر خەڵکی خورماتوو و کفری دووچاری کێشەی کەمیی ئاو یان پیسبوونی ئاو نابنەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

پارێزگاری سەڵاحەدین چوو بۆ بەغدا و کوردی لە خورماتوو ب...

پارێزگاری سەڵاحەدین چوو بۆ بەغدا و کوردی لە خورماتوو بێبەش کرد