نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی⁄2 گەرمیان
10 ساڵە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە و نەھاتوون بیبەنەوە
+964
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
280 پاسپۆرتی جۆری “ئەی” ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە تەواو بوون، بەڵام خاوەنەکانیان نەھاتوون بۆی بیبەنەوە.
موقەدەم ریاز محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی⁄2 گەرمیان بە 964ى وت،” ئەو پاسپۆرتانە زیاتر لە 10 ساڵە تەواو کراون، بەڵام خاوەنەکانیان نەھاتوون بۆیان”.
“ئەو پاسپۆرتانە گرفتی بۆ ئێمە دروست کردووە، دەبێت کارمەند و شوێنیان بۆ دابین بکەین و ئەمەش بارگرانییە بۆمان”، ریاز محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لەو پاسپۆرتانە ھەر بەسەرچوون و بەشێکیشیان خاوەکانیان لە ژیاندا نەماون.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه به‌شێكی پاسپۆرته‌كان له جۆری نوێین و ئه‌وانیش دوو ساڵه خاوه‌نه‌كانیان نه‌هاتوون به‌لایه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا