"کارێکی قورسە"

ژنێکی رۆژهەڵاتی کوردستان سەختی ژیان لەسەر ئاسنەکان دەهۆنێتەوە

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ناهیدە مەنبەری ژنێکی بەهرەمەندە و بەهێزی دەستەکانی ئاسنەکان دەگۆڕێت بۆ هونەر و دەڵێت، لەسەر  خاکەنازێک پیاڵەیەک چاییم نەخشاندووە، تا تێبگەن ئەگەر ماندووبوویت، چایەک بخۆیتەوە.

هونەری نیگارکێشان ئاسان نییە و توانا و سەلیقەی دەوێت، ئەگەر لەسەر ئاسنەکان بێت بێگومان قورسترە، بەڵام بۆ ناهیدە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە چێژی هەیە و دەڵێت، کارێکی سەختە، بەڵام بۆ من زۆر خۆشە و هونەرێکی مۆدێرنە.

ئەوەی بووەتە جێگای سەرنج یەکێک لە کارەکانی لەسەر خاکەنازی کرێکار و جوتیارانە، پیاڵەیەک چایی لەسەر کێشاوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە بەردی سادە هونەری تەلارسازی و چارەسەری گرفتێکی گەور...

لە بەردی سادە هونەری تەلارسازی و چارەسەری گرفتێکی گەورە