دەستبەرکابوون

سەقامی پشتوێنەی عەربەت نوێ دەکرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە بری شەقامە کۆنەکە، شەقامێکی نوێ بۆ پشتوێنەی عەربەت، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی ناحییەکەوە بە درێژی دوو کیلۆمەتر دروست دەکرێ.

پرۆژەکە لە ژێر ناوی “چاککردنەوەی رێگەی لادانی بارهەڵگری عەربەت” جێبەجێ دەکرێ.

کە لەلایەن کۆمپانیای “مێتاڵ مان” دەستبەکاربوون و کەوتووتە بواری جێبەجێکردنەوە، وە تێچووەکەی 920 ملیۆن دینارەو وا بڕیارە بە 120 رۆژ کارەکانی تەواو بکرێ.

سەرۆکایەتی شارەونی عەربەت لە راگەیەندراوی پڕۆژەکەیا نوسیوویەتی، لێرەوە پیرۆزبایی لە هاوشاریان و شۆفێران دەکەین کە ساڵانێکی زۆرە ئەو شەقامە بەناچاری بەکاردەهێنن و دواجار ساڵانی چاوەڕوانیان کۆتای هات.

وێنەکان؛ کارکردنە لە پڕۆژەکە