کەرکوک
جارێکی دیکە سوپای عێراق دەچێتە سەر گەڕەکی نەورۆز
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
سوپای عێراق جارێکی دیکە چوونەتەوە سەر یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک و ئاگاداریان دەکات کە لەماوەی 24 کاتژمێر چۆڵی بکەن، دوای مانەوەی ئەو هێزە بۆ چەند کاتژمێرێک لە ئێستادا پاشەکشەیان کردووە.
دکتۆر سالار جەلیل خاوەن ئەو ماڵەی سوپای عێراق چووەتە سەریان بە 964 وت، دوو ساڵ بەر لە ئێستا هێزێکی سوپای عێراق هاتە سەر گەڕەکی نەورۆز و پێنج خانوو بەهۆی نۆژەنکردنەوی لە لایەن خاوەنەکانیان چۆڵ بوو دەستیان بەسەردا گیرا کە یەکێکی لەخانوەکان هی ئەو بوو سوپای تێدا نیشتە جێ بوو.
وتیشی، ماوەی شەش مانگە سوپا چۆڵی کردووە و رۆیشتن منیش دەستم کرد بەنۆژەنکرنەوەی، ئەم ئێوارە جارێکی دیکە ئەو هێزە هاتەوە سەرمان و داوای کرد چۆڵی بکەین بەڵام هیچ نوسراوێکی یاساییان پێنیە و ئێمەیش دەرناچین و ئێستا هێزەکە لە ناوکۆڵانەکەیە و خەڵکی گەڕەکەکەش کۆبووەتەوە.
کاک فەرهادیش دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز بە 964ـی وت، پەیوەندیمان بە پارێزگاری کەرکوک و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کرد و سوپا کشایەوە لە ناو گەڕەکەکە و ئیتر نازانین پاش کەمێکی دیکە چی روودەدات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی