نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە
964+
وریا فەتاح
بەبۆنەى رۆژى جیهانى زمانى دایک، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا دەڵێت: لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.
لەبارەى زمانى دایک بۆ پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکانیش، سەرۆکى هەرێم دەڵێت: پابەندیمان بە برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەمووان دووپات دەکەینەوە؛ لە زمانی کوردییەوە تا زمانی پێکهاتە نەتەوەیییەکان (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی).
جەختیشى کردووەتەوە، پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.