بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە داخرابوو

دوای سێ رۆژ لە داخرانی رێگای هامڵتۆن کرایەوە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

دوای سێ رۆژ لە داخرانی، رێگای هامڵتۆن لە نزیک گوندی کەوەرتە بەکاتی کرایەوە.

ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان، بە 964ـی وت، “فڕێدانی پارچە بەرد و شاخەکانی رێگای هامڵتۆن تەواو بووە، هەردوو سایدی رێگاکە پاک کراوەتەوە و مەترسی نەماوە”.

“رێگاکە بەڕووی ئۆتۆمبێلی بچوک و بارهەڵگردا کراوەتەوە، بەڵام تا بەیانی چاودێری وردی دەکەین، ئەگەر پێویست بکات کاری زیاتری تێدا دەکەین، ئەگەرنا ئاسایی هاتوچۆی پێدا دەکرێت”، ئەحمەد بارزان وای وت.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17.2.2026 لە سەر رێگای سەرەکی هامڵتۆن نزیک گوندی کەوەرتە، کە رێگای مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانە، شاخێک داڕما و رێگاکەی داخست.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شاخەکەی گوندی کەوەرتە لەسەر رێگای هامڵتۆن دەتەقێنرێتە...

شاخەکەی گوندی کەوەرتە لەسەر رێگای هامڵتۆن دەتەقێنرێتەوە