50 ساڵە خەریکی هەنگەوانییە
964+
دیلان محەمەد جەزا
سیروان ئەبوبەکر خەڵکی قەزای ماوەتی سلێمانیە، لە باووباپیرانیەوە پیشەی ھەنگەوانی بۆ ماوەتەوە، لە تەمەنی حەوت ساڵیەوە یارمەتی باوکیداوە لەبەخێوکردنی ھەنگدا.
ئەو ئێستا تەمەنی 57 ساڵە و لە 90ەکانی سەدەی رابردووەوە ھەنگی بەخێوکردووە.
خۆی دەڵێت، ھەنگوینەکەیان یەکێکە لە باشترین ھەنگوینەکانی جیھان.
قەزای ماوەت دەکەوێتە ناوچەی شارباژێر لە پارێزگای سلێمانی، لەو ناوچەیە ھەنگ بە سروشتی لە شاخەکانیدا دەژین.
هەنگوینی ماوەت لەناو وڵاتانی عەرەبیدا بە باشترین هەڵبژێردراوە.
باشترین بەرھەمی ھەنگوین لە ساڵی 2012 دا ھەیبوە، ھەر پورەیەک 13 کیلۆی تیا بووە.
سودی ھەنگ تەنھا بۆ ھەنگوینەکەی نییە، لە زۆر ڕووی دیکەوە سوودی ھەیە.