كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له سلێمانی:
“موچه‌كانمان وه‌رده‌گرین و له‌م رۆژانه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت”
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
فوئاد حاجی ئه‌بابه‌كر، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامه‌کانی سەنگەر له سنووری سلێمانی به 964ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامه‌كانی سه‌نگه‌ر كۆبوونه‌وه و بڕیار درا كه موچه‌ی مانگی یه‌ك وه‌ربگرین، به‌ڵام له چه‌ند رۆژی نزیكی داهاتوو هه‌ڵوێستی نوێیان ده‌بێت.
ئه‌وان موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردووشیان وه‌رنه‌گرتووه و داوایان ده‌كرد، به‌ڵام ته‌نیا موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیان بۆ هاتووه.
فوئاد حاجی ئه‌بابه‌كر ده‌ڵێت، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ری سه‌ر به یه‌كه‌ی 80 وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كێشه‌یان چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌رچه‌نده ده‌نگمان گه‌یانده هه‌موو لایه‌نه‌كانی حكومی و حزبی، به‌ڵام ئیتر له رۆژانی نزیكی داهاتوو هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ شتێك بدركێنێت.
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی 2026ی فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر له سنووری سلێمانی گردبوونه‌وه و ره‌تیانكرده‌وه موچه‌كه وه‌ربگرن، چونكه پێشتر به‌ڵێنیان پێ‌درابوو موچه‌ی مانگی 10ی ساڵی رابردووش وه‌ربگرن، به‌ڵام پێیان نه‌دراوه، به قسه‌ی فوئاد حاجی ئه‌بابه‌كریش، ئه‌وان موچه‌ی پێنج مانگیان وه‌رنه‌گرتووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا