سەید عەلی سیستانی-مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق
پرسیاری لێ کراوە
سیستانی؛ چاتکردنی کوڕ و کچ لە ئینتەرنێت حەرامە
964+
ئەحمەد مستەفا
عەلی سیستانی، مەرجەعی بڵای شیعەکان وەڵامی چەند پرسیارێکی داوەتە کە ئاراستەی کراوە و دەڵێ، چاتکردنی گەنجان “کوڕ و کچ” لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت حەرامە و پێی وایە گفتوگۆی حەرامی تێدەکەوێت.
وەک نووسینگەی بڵاوی کردووەتەوە، پرسیارەکە بەمجۆرە بووە، لە ئینتەرنێتدا هەندێک بەرنامە هەن کە چین و توێژە جیاوازەکانی تێدایە و باسی بابەتە جۆراوجۆرەکان دەکەن، راتان چییە دەربارەی گفتوگۆکردنی نێوان گەنجان (کچ و کوڕ، لەم جۆرە بەرنامانەدا؟
مەرجەعیەت لە وەڵامدا وتوویەتی، دروست نییە و حەرامە، ئەگەر دڵنیایی نەبێت لە نەکەوتنە ناو کاری حەرامەوە، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەکی پلەبەندی و هەنگاو بە هەنگاویش بێت بەرەو حەرام.
لەبارەی دروستکردنی هاوڕێیەتی لە نێوان” ژن و پیاو”، مەرجەعیەت دەڵێ، دروست نییە ئەگەر ترسی کەوتنە ناو حەرامی لێ بکرێت، تەنانەت ئەگەر بە راکێشان و هاندانی هەنگاو بە هەنگاویش بێت بەرەو کاری حەرام.