خۆپێشاندان كرا
داوا دەكرێت فەرەنسا لە یەكێتیی ئەوروپا بێتە دەرەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ بە سەدان كەس لە پاریس خۆپێشاندانیان كرد و داوایان كرد، فەرەنسا لە یەكێتیی ئەوروپا بێتەدەرەوە.
خۆپێشاندەران هەروەها دژی ئەو كۆتوبەندانە هوتافیان كێشا، كە خراوەتە سەر ئینتەرنێت.
ئەمە یەكەمجار نییە خۆپێشاندانی لەو جۆرە دەكرێ و كۆتایی مانگی رابردووش خۆپێشاندانی فەرەنسییەكان كرا و تێیدا داوا كرا وڵاتەكەیان لە یەكێتیی ئەوروپا بێتە دەرەوە، بەڵام ئەو كات داوایان دەكرد سەرۆكی فەرەنساش دەستلەكار بكێشێتەوە.