دیمه‌نی مادده‌ی هۆشبه‌ر. فۆتۆ: ئاسایشی كوردستان
كۆنفرانسێک له هه‌ولێر
كوردستان ده‌یه‌وێت به‌هێزتر رووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ر ببێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دووەمین کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان له هه‌ولێر بەڕێوەچوو، پرسی بەرەنگاربوونەوەی ئه‌و ماددانه و گونجاندنی رەوشی ناوچەکە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دووپات کرایەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15.2.2026 دووەمین کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كە لەلایەن نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە پاڵپشتی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان، بە هاوبەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ و كاروباری پەنابەران به‌ڕێوه‌چوو.
راگه‌یاندراوی پارێزگای هه‌ولێر له‌مباره‌یه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئامانجی كۆنفرانسه‌كه لێکۆڵینەوەى وردی پرسی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و هاوکاریکردنی حکومەت لە بەهێزترکردنی سیاسەتی بەرەنگاربوونەوەى ئەو ماددانە لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوو.
لە كۆنفرانسەكەدا، ژمارەیەكی زۆر لە وەزیر و بریكاری وەزارەت و بەرپرسانی دیكەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، تێیدا چەند پانێڵێک سەبارەت بە رۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و رۆڵی لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان و هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە لە ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان خرایه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، “پاپەندبوونی هەموو لایەنەكان بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش و بوونی هەماهەنگییەکی زیاتر لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و گونجاندنی رەوشی ناوچەکە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دووپات کرایەوە”.