شەقامێک لە کاتی بارانبارین _ وێنە: 964
كه‌شناسی
ئه‌مڕۆ باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری تۆز و خۆڵیش هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كه‌شناسیی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت، به‌ڵام به ئاستی جیاجیا، ئه‌گه‌ر دروستبوونی تۆز و خۆڵیش هه‌یه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14.2.2026 ده‌ڵێت:
ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەندی دەبێت، لە هەندێک کاتدا بارانبارین بە شێوەی لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ئەگەری دروستبونی تۆز و خۆڵ هەیە بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر.
سه‌باره‌ت به خێرایی با، ئه‌وا مامناوه‌ند ده‌بێت به خێرایی 15-25 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار چالاك ده‌بێ بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و مەوداى بینینیش لە نێوان ( 6 – 8 ) کیلۆمه‌تر دەبێت.
سه‌باره‌ت به پلەکانی گەرماش، ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی