دیارییەکانی ڤالانتاین گۆڕاون
لە هەولێر ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر و 100 چڵ گوڵ و ورچێک بۆ خۆشەویستەکەی دەکاتە دیاری
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
دیارییەکانی رۆژی ڤالانتاین گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە، کەسێک لە هەولێر بۆ سبەینێ ئۆتۆمبێلێک و 100 چڵ گوڵ و ورچێکی ئامادە کردووە بکاتە دیاری بۆ خۆشەویستەکەی.
هەرێم پوشۆ، خاوەن دوکانی گوڵفرۆشتن لە هەولێر ئەم دوو نموونەیەی لە دیاری ڤالانتاین بۆ 964 باسکرد وتی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەکاتە دیاری بۆ کچێکی مارەبڕی کردووە و هێشتا نەیگواستووەتەوە.
وتیشی “دروستبونی گۆڕانکاری لە دیارییەکانی ڤالانتاین پەیوەستە بە گیرفانی ئەو کەسانەی دیارییەکە داوا دەکەن”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن