"مرۆڤەکان دەمرن و ناوەکانیان بەجێدەهێڵن"

لە مەیدانی حاجیاوا بە بەکارهێنانی وشەی “ئەشیای یابانی” دەیان کڕیاری لەخۆی کۆکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

رۆژانی هەینی بازاڕی مەیدانەکەی ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین جمەی دێت هەر فرۆشیارە و هاوار بۆ فرۆشتنی کاڵاکەی خۆی دەکات بە شێوازی خۆیان کڕیارەکان بەلای خۆیاندا رادەکێشن.

ئاکام عەزیز، مامۆستای زانکۆی راپەڕین و یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی ئەم ئیدارەیە، ئەمڕۆ چووەتە نا ئەو بازاڕە و ئەوەی سەرەنجی راکێشاوە فرۆشیارێک با بڵندگۆ سەرەنجی کڕیارانی بۆ لای کەلوپەلەکانی راکێشاوە و وتوویەتی “ئەشیای یابانی تەنیا بە هەزار دینار”.

ئەم مامۆستایەی زانکۆ نووسیویەتی “پەندێکی ژاپۆنی هەیە دەڵێت؛ مرۆڤەکان دەمرن و ناوەکانیان بەجێدەهێڵن” دیمەنی هاوارکردنی ئەم فرۆشیارەی لا سەیر بووە کە توانیویەتی ژمارەیەکی زۆری کڕیار لە چواردەوری خۆی کۆبکاتەوە.

دەڵێت “ئەم دیمەنە وانەیەکی گەورەی ژیانە دەربارەی متمانە، لە دووری هەزاران کیلۆمەتر و تێپەڕبوونی دەیان ساڵ هێشتا خەڵکی ئێمە متمانەی بە دەستی ژاپۆنی هەیە”.

باس لەوەدەکات ژاپۆنییەکان بە جۆرێک دڵسۆزانە وڵاتەکەیان بنیات نا و پیشەسازییەکەیان پێشخست، کە ئەمڕۆ لە بازاڕێکی میللی شارێکی وەکو حاجیاوا، وشەی “یابانی” بەسە بۆ ئەوەی دڵی کڕیار بۆ لای خۆی رابکێشێت.

ئاکام عەزیز خۆزگە دەخوازێت “ئێمەش فێربین کارەکانمان بە جۆرێک بکەین ناوبانگمان پێش خۆمان بکەوێت”.

کاسبکارانی مەیدانی حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە

کاسبکارانی مەیدانی حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرجەم مریشکفرۆشە گەڕۆکەکانی مەیدانی حاجیاوا غەرامە ک...

سەرجەم مریشکفرۆشە گەڕۆکەکانی مەیدانی حاجیاوا غەرامە کران