پرۆسەکە 23 رۆژی خایاندووە و ئامانج لێی رێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش

زیاتر لە پێنج هەزار و 700 چەکداری داعش لە سوریاوە بۆ عێراق گوازرانەوە

964+

ژێوار خدر

پرۆسەی گواستنەوەی هەزاران چەکداری داعش لە گرتووخانەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات و هەموو دەستبەسەرکراوەکان رادەستی بەغدا کران، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە کە 23 رۆژی خایاند، لە 21 ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکردبوو و تێیدا پێنج هەزار و 700  چەکداری پیاوی تەمەن سەروو 18 ساڵ لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدا گواستراونەتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، دواین گەشتی گواستنەوەی چەکدارەکان شەوی 12ـی شوبات ئەنجامدراوە و پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و حکومەتی عێراق بووە.

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم دەستخۆشی لە هێزە بەشداربووەکان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکردایەتی عێراق رۆڵێکی گرنگی هەبووە لەو پرۆسەیەدا، کە ئامانجی سەرەکی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا و بەهێزکردنی کۆنتڕۆڵی گرتووخانەکان وەسف دەکرێت.

لیوا کێڤن لامبێرت، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان جەختی کردەوە کە گواستنەوەی ئەم ژمارە زۆرەی دەستبەسەرکراوەکان بە شێوەیەکی رێکخراو، دەبێتە هۆی ئەوەی چەکدارانی داعش نەتوانن سوود لە دۆخی سوریا وەربگرن بۆ دووبارە خۆرێکخستنەوەیان.

سێنتکۆم دەڵێ هەسەدە سەرکردەیەکی داعش*ی گرتووە

سێنتکۆم دەڵێ هەسەدە سەرکردەیەکی داعش*ی گرتووە