ژەنەراڵ لەپاڵ 50 سەرۆکدا
مەزڵوم عەبدی بەشداری گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایش دەکات
964+
ژووری هەواڵ
بۆ دوو رۆژ مەزڵوم عەبدی لە گەڵ سەرکردە قسە رۆیشتووەکانی جیهاندا دادەنیشێت و قسە لەسەر ئاسایشی هەموو دنیا دەکەن و گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن جیهان چی بەسەر دێت.
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی بانگهێشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کراوە کە ئەمڕۆ هەینی 13ی مانگ دەست پێدەکات و هەتا 15ی مانگ بەردەوام دەبێت، لەوێ دەرفەتی هەیە لەگەڵ زیاتر لە 50 سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی دنیا کۆببێتەوە و لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و دەرەوە و دەسترۆیشتووەکانی بواری ئاسایشی دنیا قسە بکات.
مەزڵوم عەبدی درەنگانێکی شەو فڕی و ئەمڕۆ دەگاتە ئەڵمانیا، پلان وایە باسی بارودۆخی تازەی سوریا و شەڕڤانەکان و وەزعی ئاسایش بکات.
ئەمە یەکەمین دەرکەوتنی مەزڵوم عەبدییە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە کۆنفرانسێکی ئاوها گەورەدا.
ئەمساڵ چەند بابەتێکی گرنگ هەیە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ پێوەی خەریک دەبێت، مامەڵەی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتانی جیهان، شەڕی روسیاو ئۆکرانیا، حاڵی سوریا، گرژی و ئاڵۆزییە تازەکانی جیهان.
لەسەر وێبسایتی کۆنفرانسەکە نوسراوە: لە خولی 62ی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ سەدان سەرکردەو قسەڕۆیشتووی جیهان پێکەوە کۆدەبنەوە، سەرکردە دیارەکانی جیهان ئەوروپا و پێکەوە کۆدەبنەوەو گفتوگۆ دەکەن.