نەتەوە یەکگرتووەکان وا دەڵێ

“شەرع و وەزیرەکانی ناوخۆ و دەرەوە هەوڵی تیرۆرکردنیان دراوە”

964+

ئەحمەد مستەفا

نوسینگەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و هەریەک لە ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆ و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ساڵی رابردوو رووبەڕووی پێنج “هەوڵی تیرۆرکردن” بوونەتەوە.

نوسینگەی دژەتیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی لەبارەی ئامادەبوونەوەی داعش لە سنوری جوگرافی سوریا و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

باس لەوەکراوە، ئەحمەد شەرع لە باکووری حەلەب و باشووری دەرعا لەلایەن گرووپێکەوە بە ناوی “سەرایا ئەنسارولسوننە” کراوەتە ئامانج.

ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داعش هێشتا خاوەنی نزیکەی سێ هەزار چەکدارە لە عێراق و سوریا، کە زۆربەیان لە خاکی سووریادا نیشتەجێن. ڕاپۆرتەکە دەڵێت داعش چالاکییەکانی چڕکردووەتەوە سەر بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

لەسەر ئاستی کردەیی، لە9ی شوباتی ئەمساڵدا، سووریا بۆ یەکەمجار بەشداریی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و حوسێن سەلامە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتی نوێنەرایەتی دیمەشقیان کرد.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دانیشتنێک بۆ تاوتوێکردن...

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دانیشتنێک بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سوریا بەڕێوە دەبات

کۆبوونەوەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا لە ئازارەکانی کۆ...

کۆبوونەوەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا لە ئازارەکانی کۆبانێی کەم نەکردووەتەوە