هەرگیز پسووڵەی ATM

چارەسەر ئاسانە؛ خەمى ئەوەتان نەبێت کە پارەى بێ گوێچکە لە موچە وەربگرن

964+

وریا فەتاخ

دوێنێ لە چۆمان، دڵخۆشی وەرگرتنی موچە بۆ چوار مامۆستا و فەرمانبەر گۆڕا بۆ شۆک، کاتێک بینییان “گوێچکەی” پەنجا هەزارییەکانیان قرتاوە، بەڵام ئەمڕۆ کێشەکەیان حەل بوو.

تێکۆشەر حوسێن، یەکێک لە مامۆستاکان کە 300 هەزار دیناری بەو شێوەیە بۆ دەرچوو، بە 964ـی وت، پارەکان لە ئامێرێکی ATMـی بانکی جیهان راکێشرابوون و تەنیا هی ئەو شەش پەنجا هەزاریی تێدابوو.

خۆشبەختانە ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر بوو؛ تێکۆشەر دەڵێت “لە کەمتر لە 24 کاتژمێر پارەکانمان بۆ گۆڕدرایەوە”.

نهێنییەکە لە “پسووڵەکە”دایە؛ مامۆستاکە ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکات هەرگیز پسووڵەی ATM فڕێ نەدەن، چونکە تاکە بەڵگەیە بۆ دیاریکردنی کات و شوێنی راکێشانی پارەکە و گەڕاندنەوەی مافەکەتان لەکاتی بوونی هەر گرفتێکدا.

موچەیان وەرگرتووە و 50 هەزارییەکانیان بێ گوێچکەن

موچەیان وەرگرتووە و 50 هەزارییەکانیان بێ گوێچکەن