رۆژێکى خوێناوى بۆ شوانکارەکان

مین و بۆمب دوو گەنجیان لە کەرکوک و خورماتوو کوشت

964+

سیروان خورشید – خورماتوو
کاروان ساڵحی- کەرکوک

ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆمب و پاشماوەی مینەکان بوونە مۆتەکە بۆ شوانکارەکان و لە دوو رووداوی جیاوازدا لە سنووری کەرکوک و خورماتوو، دوو شوانکارە گیانیان لەدەستدا.

لە رووداوی یەکەمدا لە گوندی زگلبانەی رۆژئاوای خورماتوو، گەنجێک بەناوی “سەفوان فەلاح” (22 ساڵ) لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیدا بۆمبێکی پێدا تەقییەوە.

ئیبراهیم خالید لە نەخۆشخانەی خورماتوو بە 964ی وت، “سەفوان خەڵکی گوندی حلێوەیە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندار بوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای 6 کاتژمێر مانەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.

هاوکات لە رووداوێکی دیکەدا لە گوندی جاستان لە ناحیەی سەرگەڕان، شوانکارێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی “عەبدولستار ئیبراهیم” بەهۆى تەقینەوەى مین گیانى لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریی پۆلیسی ناوچەکە بۆ 964، عەبدولستار لە نزیک رەبیەیەکی کۆن مەڕەکانی لەوەڕاندووە، مینێکی سەردەمی رژێمی پێشوو پێیدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شوانکارێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

شوانکارێک بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا

ئەمساڵ هەورە بروسکە دەستی نەپاراست

ئەمساڵ هەورە بروسکە دەستی نەپاراست