"کۆمەڵێک شت لە ناخیدا پەنهان بوو"

25 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی خامۆشی شاعیر تێپەڕی؛ یادی کرایەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

25 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی خامۆشی شاعیر تێپەڕی و پاش ساڵانێك بێدەنگی، ئەمڕۆ لە سلێمانی یادی کرایەوە.

حەسەن نادر کە نازناوی خامۆشی هەڵبژاردبوو لە 11.2.2001 کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆ لە کۆڕێکی شێعریدا و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نووسەران و کەسوکاری یادی ئەو شاعیرە کرایەوە.

کەوسەر حەسەن کچی شاعیر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کۆمەڵێک شت لە ناخی باوکمدا پەنهان بوو، هەر لەبەر ئەوەش نازناوی خامۆشی بۆ خۆی هەڵبژاردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی شێعرەکانی نیشتمانی و نەتەوەیی بوون و هەر لەبەر ئەوەش جارێک لە کەرکوک دەستگیر کراوە.

کەوسەر حەسەن ئاشکراشیکرد، دوو دیوانی چاپكراوی خامۆش هەیە و لە ساڵی ئایندەدا سەرجەم بەرهەمە بڵاونەكراوەكانیشی لەسەر ئەستۆی خۆیان بەچاپ دەگەیەنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

یادی 107 ساڵەی لە دایکبوونی دڵداری شاعیر کرایەوە

یادی 107 ساڵەی لە دایکبوونی دڵداری شاعیر کرایەوە