دوو فەرمانبەری کارەبا بریندار بوون
هه‌ولێر
دوو فه‌رمانبه‌ری كاره‌با بریندار بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، دوو فەرمانبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر لە کاتی ئەرکی فەرمیدا، لە دوو کاتی جیاوازدا، بە هۆی رووداوی نەخوازراوی کارەباوە بریندار بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11.2.2026 بڵاویانكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان ناوی ئه‌یوب ئیدریس ئیبراهیمه و لە کاتی بەستنی کێبڵی کارەبا بەهۆی شۆرتی کارەبا لە کێبڵی ناو وێستگەی کۆری توشی روودای سووتانی جەستە بووه.
ئه‌ویتریان ناوی جونه‌ید مه‌لا فائیز عه‌بدوڵایه و چاودێره لە وێستگەی کۆری، ئه‌ویش بە هۆکاری تەقینی سێرکت بریکەری فیدەرێکی وێستگەکە تووشی سووتانی جەستەی بووه.