باڵەخانەی یەکێتیی زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
دوو فەتوا و رونکردنەوەیەک
لیژنەی فەتوا وەڵامی سێ پرسیاری خەڵک دەدەنەوە کە لێیان کراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لەبارەی حەج و عومرەکردنی ژنان لیژنەی فەتوا بە واجبی دەزانێ کەسی مەحرەمی خۆی لەگەڵ بێت، هەروەها لیژنەکە دوو فەتوا لەبارەی وەرگرتنی موچەی شەهیدانە و رەنگ کردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەدات بە ماددە کیمیاییەکان.
موچەی شەهیدانە
لیژنەکە لە راگەیەندراوێکی فەڕمی کە 964 پێی گەشتووە دەڵێ، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و موچه‌یه‌ی حكومه‌ت ده‌یدات به كه‌سوكاری “شه‌هیدان”، هه‌روه‌ها حوكمی موچه‌ی خانه‌نشینی كه دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر حكومه‌ت به ناوی یه‌كێك له میراتگره‌كانی ده‌كات، ئایا ئه‌و موچانه به میرات هه‌ژمار ده‌كرێن، یان حكومه‌ت خستییه سه‌ر ناوی هه‌ر كه‌سێك به ماڵی شه‌رعی ئه‌و هه‌ژمار ده‌كرێت؟.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دەڵێ، به گشتی موچه‌ی شه‌هیدانه‌و موچه‌ی خانه‌نشینی دوای مردنی فه‌رمانبه‌ر له فیقهی هاوچه‌رخدا به میرات هه‌ژمار ناكرێن، وه‌ك ئه‌و ماڵ و سامانانه نییه كه مردوو پێش مردنی هه‌یه‌تی و پاشان دوای مردنی له دوای خۆی به‌جێیان ده‌هێڵێت، بۆیه به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی راسته‌وخۆ دابه‌ش ناكرێن له نێوان میراتگره‌كاندا، به‌ڵكو شێوازی دابه‌شكردن و پێدانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایه‌ی ئه‌و موچه‌یه‌ی بڕیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و لایه‌نه خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و ماڵ و موچه‌یه‌یه كه ده‌یبڕێتەوەو دیاری ده‌كات، بۆیه هی شه‌هید و كۆچ كردووه‌كه نییه و پێش مردنی به‌و شێوه‌یه بوونی نه‌بووه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ركاتێك ئه‌و لایه‌نه موچه‌كه‌ی به ناوی یه‌كێكه‌وه تۆمار كرد ئه‌وه ئه‌و موچه‌یه هی ئه‌و كه‌سه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له نێوان هه‌ندێك له خزم و میراتگره‌كانی مردووه‌كه دابه‌شی كرد ئه‌وا دیسان هی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌و له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێویسته میراتگره‌كان پابه‌ند بن به‌شێوه‌ی دابه‌ش كردنه‌كه‌یەوه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی میراتی شه‌رعی دابه‌شیشی نه‌كردبێت، وه‌ك بۆ نمونه كوڕ و كچی وه‌ك یه‌ك هه‌ژمار كردبێت، چونكه ئه‌وه مینحه و به‌خشینێكی حكومییه نه‌ك میرات.
لیژنەکە ئەم رێنماییە دەکردووە؛
1. ئه‌و موچانه‌ی له‌سه‌ر ناوی مردووه‌كه ده‌درین دوای مردنی تاوه‌كو مامه‌ڵه‌ی وه‌فات و دیاریكردنی موچه‌ی خانه‌نشینی ته‌واو ده‌بێت به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت و پێویسته وه‌ك میرات دابه‌ش بكرێن.
2. ئه‌و موچانه‌ی كه حكومه‌ت نه‌یداوه به فه‌رمانبه‌ران، یان له‌ساڵانی ڕابردودا به‌لێبڕاوی پێی داون ( كه واجبه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه) ئه‌گه‌ر دوای مردن گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌وه وه‌ك میراتی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ ده‌كریت.
3. ئه‌و (شه‌ش) موچه‌یه‌ی به سه‌ر یه‌كه‌وه حكومه‌ت ده‌یدات به خانه‌نشین له‌بری ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی كه مافی خۆی بووه وه‌رییان بگرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خانه‌نشین بوو بڕیاری بۆ دراو پاش مردنی بۆی سه‌رف كرا ئه‌وه‌ش به میرات هه‌ژمار ده‌كرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر دوای مردنی كه‌سه‌كه موچه‌ی خانه‌نشینی بڕایه‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش دیاری كرا، ئه‌وه وه‌ك موچه‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نابێته میرات.
دەرمانە کشتوکاڵییەکان
ئەنجومەنەکە دەڵێ، پاش تاوتوێکردنی بابەتەکەو به‌مه‌به‌ستی زیاتر دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م كاره زیانی ته‌ندروستی ده‌بێت بۆ به‌كاربه‌رانی ئه‌و به‌روبوومانه‌و، ئه‌و جۆره ماددانه‌ی تیایاندا به‌كار ده‌هێنرێن كاریگه‌ری نەرێنیان ده‌بێت له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی به‌ها خۆراییه‌كانیان، داوای کرد لە مه‌كته‌بی ته‌نفیزی کە نوسراو بکات بۆ لایەنی پەیوەندیدار بکات.
دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعییه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵام دراوەتەوە، ره‌نگ كردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان به مادده كیمیاوییه‌كان دروست نییه‌و ده‌چێته خانه‌ی غه‌ش و فێڵ كردن، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌فه‌رموێت: ((من غش فليس مني))، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره زیانی ته‌ندروستی هه‌یه بۆ هاوڵاتییان، هه‌ر كارێكیش زیان بگه‌یه‌نێت به هاوڵاتییان حه‌رام و سته‌مه و ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی تۆشبوونی به‌كاربه‌ر به چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده.
هه‌روه‌ها ئه‌م كاره ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی جوتیار زیاتر له نرخی ئه‌و به‌روبوومه‌ی كه كوالێتییه‌كه‌ی نزمه‌و له بازاڕ نرخێكی كه‌متر ده‌كات وه‌ربگرێت له كڕیار، به هۆی ڕه‌نگ كردنی به‌روبوومه‌كه، دیسان ئه‌مه‌ش حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی خه‌ڵكه به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر، ئەمە بەشێکە لە وەڵامی لیژنەی فەتوا.
دەشڵێن، داوا له جوتیارهان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستخستنی قازانجێكی دنیایی كه‌م په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ئه‌و جۆره كاره حه‌رامانه و خۆیان قه‌رزداری قیامه‌تی خه‌ڵك نه‌كه‌ن، بێگومان كه‌مێكی حه‌ڵاڵ باشتره له زۆرێكی حه‌رام، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، كه رێگری له‌م جۆره كارانه بكه‌ن، ئه‌و جۆره كه‌سانەی کە پابەند نابن سزا بده‌ن.
حەج و عومرەی ژنان
هەروەک لیژنەکە باسی دەکات، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان پرسیاریان كردووە، سه‌باره‌ت به حوكمی سه‌فه‌ركردنی ژنان بۆ حه‌ج و عومره به‌بێ مه‌حره‌م، وە دەڵێن، کۆی زانایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بوونی مه‌حره‌م “مه‌رجه” بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره‌ی واجب كه ژنان له‌گه‌ڵ مه‌حره‌می خۆیدا بێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌حره‌می خۆی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، یان كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی متمانه پێكراو له كاروانه‌كه‌دا نه‌بن، ئه‌وا حه‌ج و عومره‌ی له‌سه‌ر واجب نابێت.
سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ركردنی ئافره‌ت بۆ ئه‌نجامدانی حه‌ج یان عومره‌ی سوننه‌ت، ئه‌وا وێرای ئه‌وه‌ی كه پێویسته ره‌زامه‌ندی (وه‌لی) وه‌یا (مێرده‌كه‌ی) هه‌بێت، پێویستیشه یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه‌ی تێدا بێت:
یه‌كه‌م: مه‌حره‌می خۆی له‌گه‌ڵدا بێت.
دووه‌م: یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئافره‌تێكی متمانه‌پێكراودا بڕوات و ڕێگه‌كه‌ش ئه‌مین بێت.