سێ موچەکەی چارەنووسیان نادیارە

موچەی مانگی یەکی موچەخۆرانی هەرێم گەیشت

964+

شۆڕش قادری

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، دواجار موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی فیدڕاڵ پارەی موچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2026ـی خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم کە زیاترە لە 931 ملیار دینار.

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، هەر موچەکە بگات، خۆیان دواناخەن و دەست بە دابەشکردنی دەکەن، کەواتە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خشتەی موچە بڵاوبکرێتەوە و گیرفانی موچەخۆران گەرم ببێتەوە.

ئەوەی ماوەتەوە، موچەی مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی پار و مانگی 12ـی پێرارە کە کەس نازانێ چیان بەسەرهاتووە و چارەنووسیان چی دەبێت.

وەزارەتى دارایى:چاوەڕێى گەیشتنى موچەین

وەزارەتى دارایى:چاوەڕێى گەیشتنى موچەین