بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت
کەشەکە بەهاری و دڵگیر دەبێت
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت؛ وشکەسەرماکە نامێنێ
964+
شۆڕش قادری
بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام سەرما کەم دەبێتەوە و کەشەکە بەهاری و دڵگیر دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 10.2.2026 ئاسمان بەگشتی هەوراوی دەبێت، و باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکان بەردەوام دەبێت، لە سنووری باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک دابارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئەم شەپۆلە بۆ سبەى چوارشەممەش بەردەوام دەبێت، و لە ئیدارەی راپەڕین و بەشێک لە سنووری ئیدارەی سۆران هەندێک جار بارانی بەخوڕ دەبێت، پلەی گەرماش چەند پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 13 پلەی سیلیزی