هى بانکێک بووە

لەسەر پارە بابردووەکەى هەڵەبجە هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە

964+

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

دووێنێ لە بەردەم یەکێک لە (ATM)ـەکانى هەڵەبجە، دیمەنى بەباچوونى پارەیەکى زۆر بڵاوکرایەوە کە چەند کەسێک سەرقاڵى گرتنەوە و کۆکردنەوەى پارەکەن، پۆلیسى شارەکە دەڵێت: تائێستا هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە بە 964ـى وتووە،”ئەو رووداوە لە بەردەم یەکێک لە (ATM)ـەکان روویداوە کە دەکەوێتە دوو سایدى حەمەوغان و هى ئاڕتى بانکە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو بابەتە سکاڵاى نەکردووە، نە بانکەکە نە کارمەندانى تیمى “هەژمارى من”.

بە وتەى ئاکام قوتبەدین، گومان دەکەن پارەکە هى بانکەکە بوبێت و ویستبێتان ئامادەى بکەن، بەڵام لەو کاتەدا باى بەهێز هەبووە و بەشێک لە پارەکەى بردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح