لە ئاستێکى بەرزدایە

نرخى نەوت لەبن 69 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە بەراورد بە دوێنێ بەیانى نرخى نەوت لەمڕۆدا بەرزترە، بەڵام هێشتا بەراورد بە ئێوارەى دوێنێ رووى لە دابەزین کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.2.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی برێنت بە 68 دۆلار و 91 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەى 0.21٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 64 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەى 0.17٪ دابەزیوە.

رۆژی هەینی 6.2.2026 هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە و لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆیان کرد، هەردولا بڕیاریانداوە درێژە بە گفتوگۆکان بدەن، ئەوەش یەکێک لە هۆکارەکانى دابەزینى نرخى نەوتە.

بەرمیلى لەبن 68 دۆلارە؛ نرخى نەوت دابەزى

بەرمیلى لەبن 68 دۆلارە؛ نرخى نەوت دابەزى