رێگه‌ی هه‌ولێر - گوێر
گه‌راجێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌وه
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند
هێڵی گه‌رمی 115 به 964ی راگه‌یاند، كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی كه‌لوپه‌ل سووتا له رێگه‌ی هه‌ولێر – گوێر سووتاوه.
وتیشی، پێنج تیمی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ن و تیمی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ن.
نوێكرایه‌وه 11:02
په‌یامنێری 964 خۆی گه‌یانده شوێنی ئاگره‌كه و ده‌ركه‌وت گه‌راجێكی وه‌ستانی بارهه‌ڵگر ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا هێڵی گه‌رمی 115 زانیاریی ئه‌وه‌ی دا كه كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌ل سووتاوه.
جیڤارا ره‌سوڵ هاوڵاتییه‌كی شایه‌تحاڵه و له شوێنی رووداوه‌كه به 964 ی وت، ئاگرێكی بچووك له گه‌راجه‌كه هه‌بوو له سه‌ره‌تا، دواتر زیادی كرد و بارهه‌ڵگرێك به ته‌واوی سووتا، من و براده‌رێكی دیكه‌ش توانیمان دوو بارهه‌ڵگری دیكه رزگار بكه‌ین.
وتیشی: به‌رگریی شارستانی زوو گه‌یشتنه شوێنی ئاگره‌كه، به‌ڵام دوو هاوڵاتی دیكه تانكه‌ری ئاویان هێنا و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا