پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه ده‌ستگیریان كرد
بارهەڵگرێک هاوڵاتییه‌كی کوشت و هەڵهات
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
ئەمشەو چوارشەممە 9.2.2026 لەسەر رێگای دهۆک بۆ هەولێر نزیک کومەڵگەی چڕە، بارهەڵگرێک لە هاوڵاتییه‌كی تەمەن 35 ساڵانی دا و كوشتی و دواتریش هەڵهات، پیاوه‌كه دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا و لەلایەن چەند کەسێکەوە گواسترایه‌وه بۆ فریاکەوتنی دهۆک و دواتر بۆ پزیشکی داد.
دوای چەند خولەکێکیش له رووداوه‌كه، شوفێرەکە بەبارهەڵگرەکەیەوە ده‌ستگیر كرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کومەڵگه‌ی چڕە بە 964 وت، لەلایەن پۆلیسه‌كانی ئه‌وانه‌وه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه دەستگیر کرا و بەپێی ماددەی 24 لە یاسای هاتوچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا