"صورة قيد" لەگەڵ خۆتان ببەن

بەشێک لە خێزانە ئاوارەکان پێویستە سەردانی نووسینگەی مادەی 140 بکەن

964+

فەرهاد حەسەن

نووسینگەی کەرکوکی مادەی 140، ئاگاداری بەشێک لە خێزانە ئاوارەکان کردووەتەوە سەردانی نووسینگەکەیان بکەن بۆ رایی کردنی مامەڵەی قەرەبووکردنەوەکانیان.

ئاگادارییەکە بۆ خێزانە ئاوارانەیە کە مامەڵەیان پێشکەشکردووە بۆ وەرگرتنی قەرەبووی مادەی 140 و ناویان لە قۆناغەکانی 32، 33، 34، 35، 36 و 37 تۆمارکراوە.

داوایان لێکراوە “صورة قيد” دروست بکەن و بیبەن بۆ نووسینگەکە، بۆ ئەوەی کێشە و کەموکوڕی لە مامەڵەکانیان نەمێنێت.

100 خێزانی دیکەی مەخمور قەرەبووی مادەی 140 وەردەگرن

100 خێزانی دیکەی مەخمور قەرەبووی مادەی 140 وەردەگرن

داوا دەکرێت هەموو زەوییەکانی چوارچێوەی مادەی 140 بخرێنە...

داوا دەکرێت هەموو زەوییەکانی چوارچێوەی مادەی 140 بخرێنە نێو پلانی کشتوکاڵییەوە