خولێكی فریاگوزاریی ته‌ندروستی بۆ یارمه‌تیدانی حاجییان به‌ڕێوه‌چوو
هه‌ولێر
خولێكی فریاگوزاریی ته‌ندروستی بۆ یارمه‌تیدانی حاجییان به‌ڕێوه‌چوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، خولێكی فریاگوزاریی ته‌ندروستی ده‌ستیپێكرد و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كاروان ستونی به 964ی وت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9.2.2026 له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج وعومره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی خولێكی فریاگوزاری ته‌ندروستیی دوو رۆژه بۆ فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
وتیشی، له خوله‌كه‌دا ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان و فه‌رمانبه‌ران به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، كه له لایه‌ن راهێنه‌رانی فریاگوزاری ته‌ندروستی هه‌موو بابه‌ته فریاگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ به‌شداربووان ده‌خرێته‌ڕوو.
“مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه شاره‌زایی و راهێنانی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرهیهه له پێناو خزمه‌تكردنی حاجیانی كوردستان، له ئه‌گه‌ری هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێك له پێناو به هاناوه‌چوونیان و رزگاركردنی ژیانیان”، كاروان ستونی وای وت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بڕیاره له‌و هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو خاوه‌ن كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌شداری ئه‌و خوله بكه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی جۆراوجۆره بۆ وه‌رزی نوێی حه‌ج و هه‌روه‌ها بۆ عومره‌ش چه‌ندین رێنمایی راگه‌یاندووه و ئامانجیان ئه‌وه‌یه گه‌شته‌كانی حه‌ج و عومره به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌بچن.