کۆبوونەوە

سەرۆکى هەرێم و کونسوڵی ئەمریکا تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد

964+

وریا فەتاح

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبوونەوە، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانیان پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بوو.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا لەگەڵ “گوينده‌لن گرين”، کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێم کراوە و جەخت لە لێکگەیشتن و هاریکاریی لایەنەکان کراوەتەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کراوە، بەتایبەت پرسەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵ لە عێراق.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دۆخی سوریا و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەش تەوەرێکی دیکەی قسەکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و کونسوڵی ئەمریکا بووە.

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ...

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکات: هەنگاوێکی دروستە