شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران رۆژی هەینی دەستپێدەکات – وێنە؛ ئەرشیفی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی و پاراستنی رێگاوبانی سۆران
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو
لە سۆران و راپەڕین بارانە و لە سنوورەکان بەفر
964+
وریا فەتاح
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دوو رۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبێت و سبەینێش شەپۆلەکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (9ی شوبات)
ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و راپەڕین نمەباران دەبارێت و لە سنوورەکان بەفرێکی کەم دەبێت.
خێرایی با لە باشووری هەرێم چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ (1 بۆ 2) پلە بەرزدەبنەوە، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نەبێت کە دادەبەزێت.
سبەی سێشەممە (10ی شوبات)
بارانبارین فراوانتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
گەرمیان: 19 پلە
هەڵەبجە: 17 پلە
هەولێر: 16 پلە
چەمچەماڵ: 15 پلە
سلێمانی: 14 پلە
دهۆک و زاخۆ: 12 پلە
پیرمام: 12 پلە
سۆران: 7 پلە
حاجی ئۆمەران: 3 پلە