سوپای پاسداران دەڵێت، 11 ئەندامی پژاکیان لە کرماشان دەستگیر کردووە – وێنە؛ تەسنیم
سوپای پاسداران:
“11 ئەندامی پژاکمان لە کرماشان دەستگیر کردووە”
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسداران دەڵێت، 11 ئەندامی پژاکیان لە ناو پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کردووە.
ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری فەرماندەی قەرارگای نەجەفی ئەشرەف سەربە سوپای پاسداران بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانیان لە کرماشان 11 ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) دەستگیر کردووە.
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران هیچ ئاماژەیەکی بە کات و چۆنیەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە نەکردووە و تا ئێستاش پژاک هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.
دوای شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە مانگی 6ـی ساڵی رابردووە و خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵ، حکومەتی ئێران سەدان کەسی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ئەندامێتی لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کردووە و چەند کەسێکیشی لەسێدارە داوە.