"هەزاران کۆنتێنەر لە بەندەری ئوم قەسڕ گیریان خواردوە"

سبەی سەرجەم بازرگانانی عێراق دژی زیادکردنی گومرگ ماندەگرن

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

حكومەتی عێراق رسوماتی گومرگی زیاد كردووە و ئەمەش تەنگی بە بازرگانان هەڵچنیوە، بۆیە بڕیارە سبەی لە سەرانسەری عێراق بازرگانان مانگرتنی گشتی رادەگەیەنن.

بەر لە زیادکردنی رێژەی باجی گومرگ، بۆ هەر کۆنتێنەرێک بڕی دوو ملیۆن و نیو دینار وەردەگیرا، بەڵام ئێستا 25 تا 30 ملیۆن دینار وەردەگیرێت، بەهۆی ئەو بڕیارەوە هەزاران کۆنتێنەری پڕ لە کاڵا و شتومەک و خۆراک لە بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە گیریان خواردووە.

جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی کەرکوک عومەر مامۆ، ئەمڕۆ شەممە 7.2.2026 بە 964ـی وت، “ئێمە لەگەڵ مافی بازرگانانین بۆ مانگرت، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی لێکتێگەیشتنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پێشتر بازاڕ سستی بەخۆیەوە بینی بوو، بەڵام ئێستا زیاتر بووە”.

وتیشی، ئەو کاڵا و شتومەکانە کراوە بە 21 بەشەوە و کە کۆی گشتی 97 ماددە دەکات، باجی گومریی بەرزکراوەتەوە.
مامۆ وتیشی، ئێمە وڵاتێکی هاوردەکارین، زۆرینەی ئەو كەلوپەلانەی لە بازاڕدا هەن، بازرگان هێناویانە، ئەگەر نەمێنێت و ئەو کۆنتێنەرانەیش، كە لە بەندەرەکانن و بمینێتەوە، ئەوە كێشە و ئاڵۆزی و گرانی دروست دەکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

" پێشتر لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق گومرگکردنی کاڵا بە گۆترە بوو"