پێنج قوتابی لە هەولێر دەیانەوێت ریکۆردی گینس بشکێنن

964+

شۆڕش هەرکی -هەولێر
پێنج قوتابی لە قوتابخانەیەکی هەولێر دەیانەوێت بە جوڵەی وەرزشی ناویان بچێتە نێو کتێبی گینس و ئەو ریکۆردە جیهانییە بشکێنن.

هەر پێنج قوتابییەکە لە قوتابخانەی گۆڵدن فیوچەر، دەخوێنن و نمایشەکە هەر لەو قوتابخانەیە ئەنجامدرا.

فەرشاد عیسا، راوێژکاری تۆماری ریکۆردی جیهانیە، بە 964ی وت “دوای مانگێکی دیکە، دانپێدانانی یەک لە قوتابییەکان دەگەڕێتەوە و ئەوانی دیکە، ساڵێکی پێدەچێت”.
هانا هاوڕێ، قوتابیەکی بەشدارە لەو ریکۆرد شکاندنە، دەڵێت ساڵێکە راهێنان دەکەین.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی