هێشتا لە ژێر گەمارۆدایە

بارودۆخی ئێستای کۆبانێ چۆنە؟

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەرچەندە رێککەوتنێک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ چارەسەرکردنی پرسی رۆژئاوای کوردستان و نەهێشتنی شەڕ و ناکۆکی کراوە، بەڵام شاری کۆبانێ هێشتا گەمارۆ دراوە و خەڵکەکەشی بارودۆخیان لەوپەڕی خراپیدایە.

ئاژانسی فورات نیوز لە بارەی رەوشی شاری کۆبانێ، بە چەند خاڵێک روونکردنەوەی داوە، کە بەم جۆرەیە:

– دوکانەکان بەتاڵن لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراک.

– دانیشتووان تەنیا لە رێگەی تانکی یان تراکتۆرەوە دەتوانن دەستیان بە ئاو بگات.

– کۆگاکانی دەرمان تەواو دەبن، تەنانەت بۆ پێداویستییە فریاگوزارییەکانیش.

– دەستڕاگەیشتن بە دەرزی و ئامێری پزیشکی لەڕادەبەدەر قورسە.

– کیتی دابەزاندنی تا و پێداویستی شووشتنی گۆرچیلە لە نەخۆشخانەکان زۆر سنووردارە.

– نەشتەرگەری فریاگوزاری بە رێژەیەکی زۆر کەم ئەنجام دەدرێت.

– دوو هەفتەیە شارەکە بێ کارەبایە.

– پچڕانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان گۆشەگیری زیاتری دروست کردووە و هاوڵاتیانی شارەکەی دابڕاندووە.

– سووتەمەنی پێویست بۆ کارپێکردنی مۆلیدە و ئۆتۆمبێل نییە.

– بەهۆی گەمارۆدانەوە رێکخراوە مرۆییەکان ناتوانن هاوکاریی پێویست بگەیەننە شارەکە.

نزیکەی بیست رۆژە شاری کۆبانێ لە ژێر گەمارۆ و دەورەدانی سەربازیدایە و تا ئێستا چارەسەرێک بۆ بارودۆخی خەڵکەکەی نەدۆزراوەتەوە.

تورکیا رێگری لە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو شاری ...

تورکیا رێگری لە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناو شاری کۆبانێ دەکات